متن کامل
   ماڵ ئاوا دایە فاتمەی ئازیز، 1405/05/05
بە داخ و پەژارەوە، دایە فاتمەی ئازیز،  شەۆی ٢٧ تەموزی ٢٠٢٦ بۆ دواجار لە خەستەخانەی شاری سلێمانی ماڵئاوایی لێ کردین. 

دایە فاتمە ژنێکی بە بیر و باوڕ، بەهێز، دڵسۆز، میوان دۆست، مهربان و قسە خۆش بوو. تەواوی تەمەنی دژ بە ڕژێمی سەدام حسین بوو، خوازیاری مافی سەربەخۆیی خەڵکی کوردوستان و مافی یەکسانی ژنان بوو، بەداخەوە ئەو لە خوێندن و نوسین بێ بەش بوو، ئەگەر مەودای خویندن و نوسینی پێ بدرایەت بێگومان ئەو دەیتوانی ڕۆڵێکی بەرچاوی بۆ خەڵک و کۆمەڵگاکەی هەبوایە. بەڵام دایە فاتم ئەو ڕۆڵەی لە پەروردەی منداڵەکانیدا گێڕا، کە  جێگەی شانازین و زۆر بیرەوری جوان و شیرینی بۆ بە جێ هێشتون. پڕ بە دڵ هاوبەشی خەمی خوشکەکەی: حاجی ئایشێ خانم، مندالەکانی: کاک کریم، ئەرسلان، کیشور، دولبەر، کەژاڵ، هیوا، ئاکۆ، نسار، کارزان، کاروان و هەموو کەسوکاری دەکەم. یادی ئازیزی دایە فاتم لە دلماندا هەر زیندوو دەمێنێت.

ڕەزا کەمانگەر

٢٧ تەموز ٢٠٢٦   
نظر بدهید
نظرات ثبت شده